حه‌وت رێنمایی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ له‌كاتی گه‌رمای زۆر به‌تیندا ره‌چاوی بكه‌ن

22/06/2024

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، حه‌وت رێنمایی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ له‌كاتی گه‌رمای زۆر به‌تیندا ره‌چاوی بكه‌ن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ منداڵان و كه‌سانی به‌ساڵاچو له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆدا له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "له‌به‌رچاوگرتنی به‌ركه‌وتنی ناوچه‌كه‌ و وڵات به‌ شه‌پۆله‌كانی پله‌ی گه‌رمی به‌رز، كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ 50 پله‌ی سیلیزی زیاتر بێت، كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان زیاتر ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی ماندوێتی زۆر و بێهۆشبونیان و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ به‌تایبه‌ت له‌لای مناڵان و كه‌سانی به‌ساڵاچو، بۆیه‌ باشتره‌ له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌كاته‌ زۆر گه‌رمه‌كانی نیوه‌ڕواندا".
حه‌وت رێنمایی بۆ خۆپارێزی له‌ گه‌رمای به‌تین:
یه‌كه‌م:
له‌ ماڵ ده‌رنه‌چن و خۆیان له‌ تیشكی خۆر یان كه‌شوهه‌وای گه‌رم به‌دوربگرن، به‌تایبه‌ت له‌ گه‌رمترین كاته‌كاندا، كه‌ سنورداره‌ له‌نێوان كاتژمێر 10:00ی به‌یانیان تاوه‌كو 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ، مه‌گه‌ر زۆر پێویست بێت.
دوه‌م:
ئه‌گه‌ر پێویست بو له‌ گه‌رمترین كاته‌كاندا بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، پێویسته‌ جلوبه‌رگی سوك و ڕه‌نگ سوك له‌گه‌ڵ كڵاوێك له‌سه‌ر بكه‌یت، یان چه‌ترێك هه‌ڵبگریت و چاویلكه‌ی خۆر به‌كاربهێنێت.
سێیه‌م:
دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕۆیشتن له‌ به‌ر تیشكی ڕاسته‌وخۆی خۆردا.
چواره‌م:
مه‌له‌ نه‌كردن له‌ ڕوباره‌كان یان وه‌رزشكردن له‌ژێر تیشكی ڕاسته‌وخۆی خۆردا
پێنجه‌م:
خواردنه‌وه‌ ئاو و شله‌مه‌نیه‌كان به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ سێ لیتر له‌ ڕۆژێكدا، له‌هه‌مانكاتدا خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ بۆ پاراستن و شێداركردنی جه‌سته‌ .
شه‌شه‌م: پشودان له‌ شوێنی فێنك كاتێك هه‌ست به‌ نیشانه‌كانی فشاری گه‌رما ده‌كه‌یت، وه‌ك سه‌رگێژخواردن و سكچون و سه‌رئێشه‌ی توند.
حه‌وته‌م:
ئه‌گه‌ر توشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بویت، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆڕدا راوێژ بكه‌یت بۆئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه‌ به‌ ده‌رمانه‌كانتدا ئه‌نجامبدات

ژمارەی خوێندراو : 27 جار

هەواڵی زیاتر