وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرەی ڕاگەیانرا و بەرنامەیەکی نوێ دانراوە و هیچ کۆمپانیایەک بۆی نییه گه‌شت رێکبخات تاوه‌كو ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ نه‌كرێت
بەڕێوەبەرایەتی گەشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومره له هه‌رێمی كوردستان دەکاتەوە و ڕایگەیاند،
تاوه‌كو 2024/7/21 عومره به هه‌ردوو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ستپێناكاته‌وه و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌م به‌روار ده‌ست بكات به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران ئه‌وا به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به مه‌به‌ستی رێكخستنی زیاتر و خزمه‌تكردنی باشتر بۆ عومره‌كاران بۆ ئه‌مساڵ پلانێكی تازەی داڕشتووه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پڕۆسه‌ی عومره له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر له نوێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه، بۆیه هیچ كه‌سێك بۆی نییه هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره تاوه‌كوو ئه‌م به‌رنامه‌یه جێ به‌جێ نه‌كرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومره له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه، ڕیكلام بۆ رێكخستنی گه‌شتی عومره بكات پێش به‌رواری 2024/7/21 هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش ڕیكلامی كردبێت پێویسته ده‌ستبه‌جێ ڕیكلامه‌كان ڕابگرێت به پێچه‌وانه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه له سه‌رپێچییه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
#روون_میدیا
#عومرە
ژمارەی خوێندراو : 74 جار