چاوەڕوانی یەک هەنگاوی برایانەی بەشار ئەسەدم

08/07/2024

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا:
چاوەڕوانی یەك هەنگاوی (بەشار ئەسەد)ـین تا پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سوریا باشتر بكەین و وەڵامێكی گونجاوی ئەو هەنگاوە بدەینەوە .
ئێستا گەیشتوینەتە قۆناغێك، تەنها (بەشار ئەسەد) یەك هەنگاو بنێت، ئێمە بە باشترین شێوە وەڵام دەدەینەوە .
ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی ڕوسیا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نزیكایەتییان لەگەڵ بەشار ئەسەد هەیە، ئەوان دەتوانن ڕۆڵی لێكنزیككردنەوەمان ببینن .
ئەگەر دراوسێكانمان نێوەندگیریی بكەن بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سوریا، پێشوازیی لێدەكەین .
بەمنزیكانە بانگهێشتی فەرمیی ئاراستەی (بەشار ئەسەد) دەكەین، لە هەر ساتێكدا بێت ئەوە دەكەین .
خوازیارین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سوریا بگێڕینەوە بۆ ئەو ئاستەی كە لە پێشتردا هەبووە .
#روون_میدیا
#سوریا #توركیا #روسیا #عێراق #ئێران

ژمارەی خوێندراو : 39 جار

هەواڵی زیاتر