کێشەی بێ ئاوی لەهەولێر بەردەوامەو دانیشتوانەکەشی گردبونەوە ئەنجامدەدەن

09/07/2024

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین و گەرما دانیشتوانی شاری هەولێر توشی کێشەی کەمئاوی دەبنەوە.
ماوەی چەند مانگێکیشە بەشێک لەگەرەکەکانی هەولێر ئاویان بۆ دابین ناگرێت و خۆیان دەبێت بەتانکەر و بەبرە پارەیەکی زۆر ئاوبکرن.
هەررۆژەو بەشێک لەدانیشتوانی گەرەکەکانیش گردبونەوەی نارەزایەتی ئەنجامدەدەن بەڵام دەسەڵاتدارانی و هەولێر و حکومەت چارەسەری کێشەکەیان ناکات.
ئەمرۆش دانیشتوانی گەرەکی گوڵان بەژن و منداڵەوە هاتونە سەرشەقام و داوای سەرەکی ترین و سەرەتایی ترین مافیان دەکەن .
دانیشتوانی گەرەکەکە دەڵێن حکومەت کەمتەرخەم و بێ باکە نەیەوێت چارەسەرێک بۆکێشەی هەمووساڵێکی خەڵکی شارەکەبکات و دەشڵێن ژیانیان بەهۆی بێ ئاویەوە سەخت و دژوارە......

ژمارەی خوێندراو : 28 جار

هەواڵی زیاتر