بڕیاری داخستنی یانە شەوانەکان درا

11/07/2024

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بریاری داخستنی یانەشەوانەکانی دەرکرد
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بونی یانە شەوانەکان بەمەترسی بۆ تێکچونی خێزان و و بەهای وڵاتەکە دانا  بۆیە بڕیاری داخستنیانی دەرکردوە.
لەبریارەکەدا هاتوە سەرجەم ئەویانانە دادەخرێن کە مۆڵەتی فەرممیان نیە و ئەویانانەشی کە کچ کاریان تێدادەکات ،
 ئەوانەشی مۆڵەتیان هەیە لەژێر چاودێری و رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت کاربکەن.
داخستنی یانە شەوانەکانی عێراق لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە هەولێری پایتەخت کۆمەڵێک یانەی شەوانە هەیە کە کچان و ژنانی کورد وعەرەب و فارس کاری تێدا دەکەن و شەوانە بەهەزارەها دۆلار دەبەخشرێتە ئەو ئافرەتانە حکومەتی هەریمیش هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی یانەکان و پاراستنی کلتورو رەسەنایەتی کۆمەڵگەی کوردی.

ژمارەی خوێندراو : 31 جار

هەواڵی زیاتر