جۆو بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا:
- 1000% پابه‌نده به مانه‌وه له
كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تیدا".
- به‌ڵێ من زايؤنيم، مه‌رج نییه جوله‌كه بیت بۆئه‌وه‌ی زایۆنی
بیت".
- وام له میسرییه‌كان كرد سنوره‌كان بكه‌نه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و ده‌رمان و خۆراك بپه‌ڕێندرێنه‌وه، زۆر پاڵپشتی
فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بوم، به‌ڵام حه‌ماس كۆمه‌ڵێك چه‌قۆكێشن".
- مه‌گه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك لێم بدات لە كاندیدی سەرۆكایەتی بكشێمه‌وه، به‌ڵێ پابه‌ندم
ئەم وتانەی جۆو بایدن له میانی چاوپێكه‌وتنێكی تۆماركراودا له‌گه‌ڵ سپیدی مۆرمان له تۆڕی كۆمپلێكس هاتوونكە رۆژی دووشەممەی رابردو بەرنامەكە پەخش كرا بەلام بەرنامەكە لە پێش هەولی كوشتنی ترامپ تۆمار كرابوو
ئەمەش لەكاتیكدایە كە به‌شێك له پێشكه‌وتنخوازانی پارتی دیموكراته‌كان داوایان له بایدن كرد
كه هاوسۆزی زیاتری گشتی بۆ دۆخی ناله‌باری فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نیشان بدات
له به‌رامبه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل كه چه‌ند مانگێكه بوه‌ته هۆی
كوژرانی ده‌یان هه‌زار كه‌س له غه‌ززه و هێزه‌كانی ئیسرائیلیش
ته‌قه‌مه‌نی دروستكراوی ئه‌مریكایان به‌كارهێناوه.
ژمارەی خوێندراو : 189 جار