حکومەتری هەرێم ناچار بە خەرجکردنی موچەی پەرلەمان کرا

22/07/2024

بەغدا بەشێکی دیکەی پارە شاراوەکانی بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو هێنایەدەرەوە
#روون_میدیا
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ ئامادەنەبووە موچەی ٩ هەزار خانەنشینی هێزەکانی ٧٠ ــی یەکێتیی بنێرێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەناچاری چووە ژێرباری خەرجکردنی موچەکانیان .
خەرجکردنی موچەی ئەو ٩ هەزار چەکدارەی یەکێتیی لەکاتێکدایە، کە ئەمرۆش ناچار بە پێدانی موچەی پەرلەمانی کوردستان کرا کە بەغدا موچەی بۆ نەناردوون .
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ڕایگەیاندووە "ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کردووە لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی خانەنشینی هێزەکانی یەکەی ( ٧٠ )ی یەکێتیی"
مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی ( ٧٠ ) ژمارەیان زیاتر لە ( ٩ ) هەزار کەسەو مووچەی مانگانەیان نزیکەی ( ٤ ) ملیار دینارە .
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی دەڵێت "وەزیری دارایی ڕونیکردەوە بە پێی یاسای چاکسازی و ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی نابێت هیچ خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی مووچە وەربگرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی یەکەی ( ٧٠ ) تا ئێستا هیچ داتاو زانیاری و دۆسیەیەکیان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوری نییەو لە وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوررستانیش هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە"
ئاماژەیبەوەشکردووە "هاوشێوەی مانگەکانی تر، وەزیری دارایی فەرمانی کرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی ( ٧٠ ) بەشێوەی سلفە تا کێشەکەیان بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت"

ژمارەی خوێندراو : 36 جار

هەواڵی زیاتر