حکومەتی ماوەبەسەەرچوو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی پەرلەمانی کوردستان دەکات

22/07/2024

حکومەتی ماوەبەسەرچوو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی پەرلەمانی کوردستان دەکات
میدیای پارتی دەڵێت "ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی پەرلەمانی کوردستان دابەش دەکرێت"
پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 600 فەرمانبەری هەیە و تائێستا مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە.
ئەگەرچی بڕیاربوو مووچەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بدرێت، بەڵام بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستی مووچەکەیاند، بەغدا مووچەکەی دابین نەکرد و حکومەتی ماوەبەسەرچوو ناچارکرا خۆی مووچەیان پێبدات .
ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی عێراق، حکومەتی ماوەبەسەرچوی ناچارکرد بەشێک لەو سەدان ملیار دینارە بهێنێتە دەرەوەو دابەشی بکات کە مانگانە وەک داهاتی ناوخۆ دەستی دەکەوێت و هیچێ ناگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا 

ژمارەی خوێندراو : 35 جار

هەواڵی زیاتر