بانکێکی ناو "هەژماری من" یەک ملیۆن دیناری بەشداربویەکی سەرنگوم دەکات

24/07/2024

بانکێکی ناو "هەژماری من" یەک ملیۆن دیناری بەشداربویەکی سەرنگوم دەکات
#روون_میدیا
کارمەندێکی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەناوی (یاسر بەکر غەریب) کە بەشداری "هەژماری من"ـی کردووە و بانکی جیهانی بۆ وەرگرتنی موچەکەی هەڵبژاردووە دەڵێت:
ئێمەمانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مووچە لەڕێگەی هەژماری من / بانكی جیهان وەردەگرین .
سێ رۆژ دوای دابەشکردنی موچە، چووم لە ئامێری بەردەم نەخۆشخانەی رزگاریی مووچەكەم ڕاكێشم.
رۆژی هەینی ١٢/٧/٢٠٢٤ كاتژمێر ١١:٣٨ خولەك پێش نیوەڕۆ، لەكاتی ئەنجامدانی پڕۆسەكە بڕی یەك ملیۆن دینار لە مووچەكەم بڕدرا و هیچ بڕە پارەیەكی پێنەدام بەبەرچاوی هەردوو كارمەندانی هەژماری من كە لەوێ بوون و كامێرای چاودێری تایبەت بە ئامێرەكان .
لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ كە ٢٣/٧/٢٠٢٤ واتە ١٢ رۆژە من چوار جار پەیوەندیم بە ژمارەی خزمەتگوزاری بەشداربووانی بانكی جیهانەوە كردووە و ئەوان دوو جار پەیوەندییان پێوە كردووم و دوو جار سەردانی بانكی جیهان / لقی ٤٠م / شەقامی گوڵانم كردووە و سكاڵای فەرمیم تۆمار كردووە لایان، هەتا ئێستا یەك وەڵامیان هەیە ئەویش : (بەڕێزم دوای ٢٤ كاتژمێر پارەكە دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەكەت، ئەگەر نا دووبارە پەیوەندیمان پێوە بكە).
ئەمە چ خزمەتگوزارییەكی بەشداربووانە ئەو بانكە هەیەتی؟ لەكوێی دونیا شتی وا هەیە ئامێری بانكی پارەت ببڕێ و پارەت نەداتێ و دوای ١٢ رۆژ هێشتا قەرەبووت نەكاتەوە؟!!!

ژمارەی خوێندراو : 59 جار

هەواڵی زیاتر