تورکیا مەترسیدارترین بەنداو لەسەر ڕوباری دیجلە دروستدەکات
ڕوون میدیا
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لیژنەی سەرچاوە ئاوییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیکردووە "تورکیا سەرقاڵی دروستکردنی بەنداوێکی گەورەیە لەسەر روباری دیجلە"
بەپێی ئەو راپۆرتە "بەنداوەکە بە ڕادەیەک مەترسیدارە کە روباری دیجلە لە ناو خاکی عێراق وشک دەکات و ناهێڵێت یەک دڵۆپ ئاو بگاتە عێراق"
ڕاپۆرتەکە دەڵێت "بەنساوەکە بە دوری ٣٥ کیلۆمەتر لەسەر سنوری عێراق دروست دەکرێت و بە ساڵێک تەواو دەبێت، بە تەواوبونیشی عێراق کە ئاوی دیجلە بێبەشدەکات بەمەش عێراق و هەرێمی کوردستان دەخاتە ناو کارەساتێکی گەورەوە"
ژمارەی خوێندراو : 82 جار