مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی دوای شەش ساڵ زیندانی ئازاد کرا

پێش 2 هەفتە

"بێ ساغبوونەوەی هیچ تۆمەتێك لەسەری"
مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی دوای شەش ساڵ زیندانی ئازاد کرا
#روون_میدیا
دوای دەستگیركردنی لەلایەن ئاسایشی هەولێر و بە تۆمەتی "تیرۆر"، مامۆستا مەلا ئیسماعیل سوسەیی ئازادكرا .
مانگی تەمووزی ساڵی 2018 ، لە ڕووداوێكی گوماناویدا دوو مێرمناڵ بە دەمانچە و نەعلەوە باڵەخانەی پارێزگای هەولێریان كۆنترۆكرد .
كۆنترۆڵكردنی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر هێندە سیناریۆیەكی گوماناوی بوو، بەو دەیان جۆر هێزە ئەمنییەی كە پارتی لەو شارەدا هەیەتی، بەبێ كوژرانی ئەو دوو مێرمناڵە، نەیتوانی كۆنترۆڵكردنەوەی باڵەخانەی پارێزگا ڕابگەیەنێت .
لەماوەی ئەم شەش ساڵەدا، مەلا ئیسماعیل سوسەیی لە زیندان ڕووبەڕویی چەندین جۆر ئەشكەنجەی جەستەیی و دەرونیی و سوكایەتیپێكردن بووەتەوە
ساڵی 2020 دادگا سزای 12 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند .
ئەمڕۆ دوو شەممە 2 ی ئەیلولی 2024 و دوای بەسەربردنی شەش ساڵ لە زیندان و بێ ساغبوونەوەی هیچ تۆمەتێك لەوانەی كە ئاسایش و دەزگای پاراستنی پارتی ڕوبەڕویان كردبوەوە، مەلا ئیسماعیل سوسەیی ئازادكرا .

ژمارەی خوێندراو : 19 جار

هەواڵی زیاتر