چی لە نیوان ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان باسی لیوەكراوە
لەنێو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان باس لەمبابەانە كراو كە رێكەوتنیان لەبارەوە بكرێت
ـ بڕیارە تا کۆتایی هەفتە
لیستی مووچەی مانگی 8 رەوانەی بەغدا بکرێت و بەغداش لەسەر هەمان لیستی تەدقیقکراوی
مانگی 7 مووچەی مانگی هەشت بنێرێت.
- لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێندرێت بۆ لابردنی بازگە
گومرگییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بڕیارە لە هەفتەی
داهاتووەوە دەست بە لابردنی هەموو بازگەکان بکرێت.
- کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش تەنها باج
بە یەک حکوومەت بدەن، تۆمارکردنی ناویان لە هەر حکومەتێک تۆمار بکرێت بە فەرمی
مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، نابێت دوو باج بۆ دوو حکومەت بمێنێت.
- کێشەکانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و عێراق
سەبارەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و مۆڵەت چارەسەر بکرێت، هەفتەی داهاتوو شاندێکی
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دچێتە بەغداد.
ژمارەی خوێندراو : 74 جار