ئەم مانگە چی بەسەر کەشو هەوا دێت؟

پێش 1 هەفتە

ئەم مانگە چی بەسەر کەشو هەوا دێت؟
بەرزە پەستانی قوڵ بەشێکی زۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە کەش و هەوایەکی وشک باڵی کێشاوە بەسەر هەرێمی کوردستان و جارێ هەر بەردەوام دەبێت و بارانبارین بۆ ماوەیەک لە سەر ناوچەکانمان بەشێوەیەکی کاتی دوور خستۆتەوە .
ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساف و لە ناوچە شاخاویەکان کەشێکی ساردوو هەندێک جار پەڵە هەورو زیاد بونی خێرایی با و پلەکانی گەرمای چەند پلە یەک ڕوو لە دابەزین کردووە شەوانە سارد بووە هەردێتو ساردتر دەبێت
تێبینی؛ وەک شارەزا لە بوارەکەم دوو کاتی جیا بەدی دەکرێت، لە سەر وێنە نەخشەکان کە تایبەت بە کەش وهەوا یەکیان لاواز ئەوی تریان مامناوەند، ئەگەر هەیە بۆ هاتنی شەپۆلی باران بارین.
لە ئێستادا لەسەر وێنە نەخشەکان کە ئاماژە ئەدرێت بۆ تێکشکانی بەرزە پەستان، ئەگەر هەیە
لە دوای ڕۆژەکانی 13بۆ 20 مانگی 10 لە مەودای ئەم چەند ڕۆژە ئەگەری شەپۆلی بارانی لاواز بۆ مامناوەند بەشێک لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەڕێژەی کەم، ئەم هەواڵەش تا ئێستا پشت ڕاست نەکراوە بۆ هاتنی شەپۆلی باران و تا ئێستا جێگر نەبووە وەک ئەگەر ماوەتەوە .
بۆچونی دووەم دوای 20ی مانگی 10بۆ کۆتایی مانگی 10لە مەودای ئەو چەند ڕۆژە بارانی بۆ سەوز بوونی گیا دەبارێت . ئەم بۆ چونە لە سەدا 50بۆ 75پێشبینی هاتنی شەپۆلی باران دەکرێت .
هەروەها ئەمساڵ زۆر پێشبینی یەکان بە پێچەوانەوە دەبێت، ئەویش بەهۆی دروست بوونی دیاردەی La Nina سارد بونەوەی ئاوی زەریای هێمن کە ئێستا لە نێو ئەو دیاردەیەداین کە ئەگەر هەیە ئەم دیاردەیە بەردەوام بێت
تاکو بەهاری ساڵی 2025 ئەوە کاریگەری خراپی لە سەر لە بەشێک ناوچەکانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات شێوازی بارینەکان .
بارانی ماوە کورت و ڕێژەی کەم بارین کەم بوونەوەی هاتنی شێ ی زەریاکان هەر ساڵێک ئەم دیاردەیە دروست بێت باران بە پێ پێویست کەم دەبێت، بە پێچەوەنەوە هەندێک نیشانە هەیە لەگەڵ ئەوەش دا زیاد بونی بەرزە پەستان لە پایز کەشی وشک و سەرما زیاد دەکات و گەڵای درخەتەکان زوو ڕەنگی خۆی کۆدەکاتەوە .
وا خۆی دەرئەخات ئاماژەیە بۆ هاتنی ساردوو سەرمای و زستانی سارد و بەفر بارین
پێ ئەچێت بارینی بەفر لە زستانی 2025 لە چاو ئەمساڵی 2024 زیاتر ببارێت .
سالار حاجی عەلی – شارەزای بواری كەشناسی
هەموو گۆڕانێک بەدەست خوای گەورەو میهرەبانە
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 16 جار

هەواڵی زیاتر