هاوپەیمانی لێکترازا

پێش 1 هەفتە

"ئەمە سێهەم جیابوونەوە و لێكترازانە"
20 كاندید و ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی هاوپەیمانیی، وازیان لە حزبەكەیان هێنا و چوونە ناو یەكێتی
#روون_میدیا
بۆ سێهەم جار، هاوپەیمانیی نیشتمانیی بە سەرۆكایەتی ئارام قادر، دوچاری لێكترازان بوەوە و ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی و 20 كاندید لە هەر چوار بازنەكەی هەڵبژاردن، وازیان لە حزبەكەیان هێنا و چوونە ناو یەكێتی نیشتمانییەوە .
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، مەریوان نوری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی و سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند "نەمانویستووە بازرگانیی و موزایەدەمان پێوەبكرێت بۆیە بڕیاری وازهێنان لە هاوپەیمانیی و پەیوەندیكردنمان بە یەكێتیەوە ڕاگەیاند" .
بەپێی زانیارییەكان، ئەو سەركردە و كاندیدانەی هاوپەیمانیی نیشتمانیی لەڕێی وەهاب هەڵەبجەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییەوە پەیوەندییان بە یەكێتی نیشتمانییەوە كردووە .
لەدوای گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانیی بۆ دیموكراسیی و دادپەروەریی بۆناو یەكێتی، ئارام قادر و سەركردەی دیكەی ئەو حزبە، لە پاشماوەكانی هاوپەیمانیی، "هاوپەیمانیی نیشتمانیی"ـیان ڕاگەیاند .
ساڵی 2021، جێگری سەرۆك و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەنجومەنەكانی هاوپەیمانیی، بڕیاری وازهێنان لەو حزبە و هەڵوەشاندنەوەی حزبەكە و دوورخستنەوەی ئارام قادریان لە سەرۆكایەتی حزبەكەدا .
ساڵی 2023 جارێكی دیكە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و سەركردایەتی هاوپەیمانیی لە ڕاگەیەندراوێكدا، دورخستنەوەی ئارام قادریان لە سەرۆكایەتی حزبەكە ڕاگەیاند و مافی ئەندامێتیشیان لێوەرگرتەوە.
بۆ بینیی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی وازهێنانی سەركردە و كاندیدانی هاوپەیمانیی، جۆینی چەناڵی تیلیگرامی #روون_میدیا بە كە لینكەكەی لە كۆمێنت دانراوە

ژمارەی خوێندراو : 26 جار

هەواڵی زیاتر