لە روون میدیاوە وادەی خستنەکاری کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی سلێمانی -چەمچەماڵ بزانە

پێش 1 هەفتە

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کامێراکانی "خاڵ بۆ خاڵ"ی نێوان سلێمانی‌و چەمچەماڵ بکەونەکار.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێرای "خاڵ بۆ خاڵ" سەرجەم کارەکانی دانان‌و جێگیرکردنی کامێراکانی لەسەر ڕێگه‌ی سلێمانی‌و چەمچەماڵ تەواوکردوەو وەزارەتی ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمیش بڕیاریداوە، دوای هەڵبژاردن، بۆ ماوەیەک کامێراکان بەشێوەی ئەزمونیی کارابکرێن، دواتریش سەرپێچییەکان تۆماردەکرێن.
هەر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، 28 کامێرا لەسەر ڕێگەی سلێمانی ـ چەمچەماڵ دانراوە، 14 کامێراى لەتاسڵوجە بۆ بانى مەقان، 14 کامێراشیان بەپێچەوانەوە دانراون.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 20 جار

هەواڵی زیاتر