ئەو گەنجەی ئۆتۆمبێلەکەی کەوتە نێو روباری باڵەکایەتی گیانی لەدەستدا

پێش 1 هەفتە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، ئۆتمبێلێک کەوتووەتە ناو رووباری باڵەکایەتی و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەشکرد، سەرەتا شۆفێرەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا نەبوو و تیمەکان دەستیان کرد بە گەڕان بەدوایدا، دواتر کە دۆزرایەوە گیانی لەدەستدابوو.
وتیشی، ئەو شۆفێرە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ بووە و ناوی یوسف رەسوڵ بووە، هەروەها دانیشتووی قەزای سۆران بووە.
یوسف رەسوڵ، کارمەندی ئاسایشی هەولێرە و ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر رێگەی سۆران – چۆمان کەوتە ناو رووبار و گیانی لەدەستدا.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 18 جار

هەواڵی زیاتر