وەزارەتی ناوخۆ موچەکانمانی ڕاگرتوە ئەمانە تا خۆپشاندان نەکەین موچەمان پێنادەن

پێش 1 هەفتە

عەلی رەئوف نوینەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند:
بڕیاربوو دوای دابەشکردنی مووچەی موچەخۆران مووچەی وانەبێژانیش دابەشبکرێت، بەڵام دابەشکردنەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە راگیراوە و ھۆکارەکەشی نازانن.
وتیشی، موچەی موچەخۆران دابەش کرا ، بەڕاستی کارێکی زۆر نا ئەخلاقی و نا پەروردەییە موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەکان دابەش بکەیت ، بەڵام ڕاستگۆ نەبیت لەگەڵ 37 هەزار و 900 مامۆستای وانەبێژدا کە بەحسابی ئێوە بوونەتە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ ، ئەو داهاتەی کە شایستەی نا شایستەی وانەبێژی پێدابەش دەکەن
بڕیاروابوو رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم ھەفتەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی وانەبێژان دابەشبکرێت و ھەفتەی داھاتوو مووچەی مانگی نۆ بۆ یەکەمجار وەک گرێبەست وەربگرن.
عەلی رەئوف وتیشی، کارێکی ناڕەوشتییە لە مانگی ١٠دا بیت و شایستەی مانگەکانی حوزەیران و تەمموز و ئاب و ئەیلول نەدرابێت، بۆیە دەستکراوە دەبن لە ھەر چالاکییەک بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان.
ئەوەشی خستەروو، حکومەتی هەرێم هەتا قسەی رەق نەکەیت و باسی خۆپیشاندان نەکەیت، کرێی وانەبێژی دابەش ناکەن بۆیە هەڵویست وەردەگرین
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 19 جار

هەواڵی زیاتر