هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران، کاریگەری و زیانی لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە نەبووە

27/10/2024

رافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە سەکۆی "ئیکس" بڵاویکردەوە:
هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران، کاریگەری و زیانی لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە نەبووە.
وتیشی، داوای دان بە خۆداگرتن دەکەم بەرامبەر ئەو رووداوانەی کە رەنگە سەلامەتی و ئاسایشی وزەی ئەتۆمی و تیشکدەرەکان بخاتە مەترسییەوە.
چاودێرانی ئاژانسی ئەتۆمیی گیانیان پارێزراوە و درێژە بە کاری خۆیان دەدەن.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 43 جار

هەواڵی زیاتر