بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەباى ڕاپەڕین لە سنوری سلێمانی، لە بڵاوکراوەیەکدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان:
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەرەو وەرزی سەرما دەڕۆین، پێویستمان بە ئاوی گەرم دەبێت و زۆرجاریش کارەبا بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیشمان بەکار دەهێنین.
دەشڵێن، بۆیە ڕێنمایتان دەکەین لەیەک کاتدا هەموو ئامێرە کارەباییە قورسەکانتان بەکار مەهێنن، با پێوەرە زیرەکەکانتان نەکوژێنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەهەر حاڵەتێکدا کارەبای ماڵاکەت کوژایەوە بەهۆی بەکارهێنانی لۆدی زۆری کارەبا بۆسەر پێوەرە زیرەکەکەت، پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکە، بەڵام پێشئەوەی تەلەفۆن بکەی ژمارەی سەر سندووقی پێوەرە زیرەکەکە لەپێش خۆت دابنێ، کاتێک کە پەیوەندیەکەت وەرگیرا ژمارەی سندوقەکەت بدە بە کارمەندی هێڵی گەرم:
٠٧٧٣٨٣١٣١١٤
٠٧٧٣٨٣١٣١١٥
٠٧٥١٧٠٤٠٢٦٥
ئەم ژمارانە 24 کاتژمێر بەردەستن و تایبەتە بە ئیدارەی راپەڕین.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 12 جار