سبەینێ كۆبوونەوەی لوتكەی ئێران و روسیا وتوركیا لە تاران بەڕیوەدەچێت.

18/07/2022

روون میدیا
بریارە سبەینێ رۆژی سێشەممە فلادیمێر پوتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی تاران بكەن و لەگەڵ ئبیراهیم رەئیسی كۆببنەوە.
- سوریا و ئۆكراینا پرسی سەرەكی كۆبوونەوەكە دەبن.
- لەدوای هەڵگیرسانی شەری روسیا وئۆكراینا ئەمە یەكەم كۆبوونەوەی پوتین و ئەرۆغان دەبێت.
- لە سوریا و ئۆكراینادا سیاسەتی ئەردۆغان جیاواز بووە لە سیاسەتی ئێران و روسیا.
- توركیا بە نیازی ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانە بۆ سەر بەشێك لە خاكی سوریا.
- ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا بۆ سەر خاكی سوریا نارەزایەتی ئێرانی لیكەوتووەتەوە
- تاوتوێ كردنی ئۆپەراسیۆنەكەی ئەردۆغان بۆ سەر خاكی سوریا بە}یك دەبێت لە گفتوگۆی نێوان ئەو سی وڵاتە
لە پرسی ئۆكراینا پرسی ناتۆ و لایەنداریەتی توركیا بۆ ئۆكراینا تاوتوێ دەكرێت.

ژمارەی خوێندراو : 65 جار

هەواڵی زیاتر