تایەی ئۆتۆمبێل بەکرێکارێکدا تەقیەوەو گیانی لەدەستدا

18/11/2024

پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند، تایەی ئۆتۆمبێل بەکرێکارێکدا تەقیەوەو گیانی لەدەستدا.
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەکاتی گۆڕین و پەنچەری تاییەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر (مان) تایەکەی بەکرێکاری دوکانەکەدا بەناوی ( ئالان احمد کریم ) لەدایکبووی 2003 دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆن تەقیەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
دەشڵێت، لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەو خاوەنی دوکانەکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 411بەندکراون.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 25 جار

هەواڵی زیاتر