رووون میدیا
پەرلەمانتاریكی دەوڵەتی یاسا ئاشكرای دەكات جوڵەیەكی پەرلەمانی هەیە بۆ ڕیگری كردن لە بەقاچاخ بردنی نەوتی هەرێم و حكومەتەكەی چوارچێوەی هەماهەنگیش كۆنتڕۆڵی هەموو جومگەكانی دەوڵت دەكات.
محەمەد شەمەری پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا دەڵێت حكومەتی داهاتووی عێراق دەست بەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەگرێت و حكومەتی ئێستای بەغدا هۆکاری بەردەوامی هەرێم بووە لەهەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە.
شەمەری دەaڵێت : دادگای بالای فیدڕاڵی عێراق بریاری نادەستوری بوونی هەناردە كردنی نەوتی هەرێمی داوە بەڵام حکومەتی هەرێم وەكوو هەرێمێکی سەربەخۆ لە دەرەوە دەوڵەتێكی فیدڕاڵ مامەڵە دەکات.
- شەمەری باوەڕی وایە نەوتی هەڕیم لە ئێستادا بە قاچاخ و بە نرخیكی زۆر هەرزان دەفرۆشرێت.
ژمارەی خوێندراو : 62 جار