ڕۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم ئاشکرایکردووە، بەرپرسێک
کە ناوەكەی بە بە پیتی "م" دەستپیدەكات، کاندیدی سەرەکییە بۆ سەرۆکایەتیکردنی
دەزگای ئاسایشی گشتی (شاباك)، لە شوێنی ڕۆنێن بار کە لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی
عێراقەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بەرپرسە کە
تەنها بە "م" ناسراوە، لە ماوەی پێشوودا بەشداریی لە دانوستانەکانی
ئازادکردنی زیندانییەکان کردووە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەموو چاوەکان ڕوویان
لە م کرد لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی دەرکردنی ڕۆنێن بار، بەو پێیەی نەتانیاهۆ ئەوی
بۆ تیمی دانوستانەکانی ئاگربەست دەستنیشانکرد، ئەمەش واتە متمانەی سەرۆکوەزیرانی بەدەستهێناوە،
بە پێچەوانەی بارەوە.
ئیسرائیل هایۆم بڵاویکردەوە کە "م" لە
خێزانێکی ئایینی لە کیبوتزێک لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٤ لەناو دەزگای شاباك دەستی
بە کارەکانی کردووە، لە ڕێگەی پلەکانەوە بەرزبووەتەوە، وەک ڕێکخەری مەیدانی لە
ناوچەی هێبرۆن لە قۆناغی یەکەم و دووەمدا کاری کردووە.
پاشان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس پلەکانی بەرزبووەوە،
دواجار گەیشتە پۆستی بەڕێوەبەری ناوچەیی، کە پلەیەک هاوتایە لەگەڵ جەنەڕاڵ مەیجر لە
سوپادا
ڕۆژنامەکە جەختی کردەوە کە "م" دوای
چەندین ساڵ خزمەتکردنی لەگەڵ دەزگای شاباك، دەستی بە ڕێکارەکانی خانەنشینی کردووە،
بەڵام هەردوو نەتانیاهۆ و ڕۆنێن بار داوایان لێکردووە خزمەتەکەی درێژبکاتەوە تا سەرەتای
ئەمساڵ، ئەمەش لەكاتیكدا بوو داوایان لێکراوە
پەیوەندی بە تیمی دانوستانی زیندانییەکانەوە بکات.
بڕیارەکەی نەتانیاهۆ بۆ دوورخستنەوەی ڕۆنێن
بار، درزێکی سیاسی گەورەی لێکەوتەوە، زۆرێک پێیانوابوو ناتانیاهۆ بەدوای قۆرخکردنی
بڕیاردان و دوورخستنەوەی هەرکەسێکە کە دژایەتی سیاسەتەکانی بکات.
دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، چەند گروپ
و کەرتێک بەنیازن چوارشەممەی داهاتوو لە نزیک بارەگای حکومەت لە قودس خۆپیشاندان
بکەن بۆ ڕەتکردنەوەی دەرکردنی سەرۆکی شین بێت.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندانەکان
هاوکات دەبێت لەگەڵ ئەو دانیشتنەی کابینەی حکومەت کە ناتانیاهۆ ئەنجامی دەدات بۆ پەسەندکردنی
بڕیاری لەکارلابردنی بار.
یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل جەختی لەوە
کردەوە کە دەوڵەتی ئیسرائیل متمانەی بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەتانیاهۆ نەماوە و
دەبێت دەست لەکار بکێشێتەوە.
لای خۆیەوە، نەفتالی بێنت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی
ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەبێ دەستلەکارکێشانەوەی نەتانیاهۆ ناتوانێت خۆی چاک
بکاتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرکردەکانی سەربازی و هەواڵگری و شاباك و وەزیری
بەرگری شکستیان هێناوە و بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن، لەکاتێکدا نەتانیاهۆ خۆی لە بەرپرسیارێتیەکانی
خۆی دەپارێزێت.
ژمارەی خوێندراو : 126 جار