بکوژ بەرەو دهۆک دەربازکرا

11 کاتژمێر پێش ئێستا

بکوژی خۆپیشاندەرەکەی وەرتێ دوای ئاشکرا بوونی ناسنامەکەی لەترسی تۆڵەی جەماوەری بەرەو دهۆک دەرباز کرا .
بە گوێرەی ئەو زانیاریەکان، سەمەد عومەر ناسراو بە سەمەد رەواندوزی جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران بەیانی ئەمڕۆ خۆی و خێزانەکەی بەرەو دهۆک گوازراونەتەوە لە ترسی تۆڵە سەندنەوە لەلایەن کەسوکاری کوژراوەکەوە.
کەسوکاری کوژراوەکە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئامادە نەبوون تەرمی حەسەن رەحمان بە خاک بسپێرن داوای تۆڵەی خوێنی کوڕەکەیان دەکرد.
بە گوێرەی چەند شایەتحاڵێک، بکوژەکە ماڵی لە سۆرانە و بەیانی ئەمڕۆ بە پاسەوانی چەند چەکدارێک ماڵ و منداڵەکەی بەرەو دهۆک بردووە تا ئەو کاتەی رەوشەکە هێور دەبێتەوە.

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر