چوار كێڵگەی نەوتیی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی هێرشی درۆنەوە، زەرەر و زیانی زۆر گەورەیان بەركەوتووە .

2 رۆژ پێش ئێستا

گۆڤەند شێروانی، شارەزای بواری وزە:
چوار كێڵگەی نەوتیی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی هێرشی درۆنەوە، زەرەر و زیانی زۆر گەورەیان بەركەوتووە .
هێرشە درۆنییەكان بوونەتە هۆی ئەوەی كۆمپانیا بیانییەكان كە لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كاردەكەن، چالاكییەكان هەلپەسێرن تا ئەوكاتەی دۆخی ئەمنیی ئارام دەبێتەوە .
بەئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەكان بەتەنها زیان نیە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵكو زیانی قوڵ بە ئابوریی هەموو عێراق دەگەیەنێت، بەتایبەت لەمكاتەدا كە باس لە ڕێككەوتنی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم دەكرێت بە كۆمپانیای سۆمۆ .
زەرەر و زیانی گەورە لەم هێرشە درۆنیانەدا، لە گەلی عێراق و ئابورییەكەی دەكەوێت .
بەردەوامیی هێرشە درۆنییەكان، دەبێتە هۆی كشانەوەی بەرفراوانی كۆمپانیا نەوتییەكان، ئەمەش بە واتای تێکدانی ئەوەی کە لە دانوستانەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بەدەستهاتوون، وتراوە؛ ئەوەی سیاسەت بونیاتی ناوە، درۆنەكان وێران دەکەن

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر