کورد دەبێت پەلەبكه‌ن لە هەڵبژاردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا :

-  لایه‌نه‌كانی کورد دەبێت پەلەبكه‌ن لە هەڵبژاردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سوننەکانیش سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن، ده‌شڵێت، "گروپە چەکدارەکان ئامادەن تێكەڵ بە دەوڵەت ببن و چەکە قورسەكانیان رادەست بکەن".
- چوارچێوەی هەماهەنگی پێوەرێکی دیاریکراوی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتو داناوە و بڕیاری نەداوە لە خولی دوەمی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، محەمەد شیعە سودانی بێبەش بکرێت". بەڵام جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرۆک وەزیرانی داهاتو ڕوبەڕوی کێشەی گەورە دەبێتەوە، دیارترینیان قەیرانی داراییە.

- گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق خواستیان هەیە بۆ تێکەڵبون بە دەوڵەت و ڕادەستکردنی چەکی قورس، عێراق دەیەوێت ڕۆڵی ناوبژیوانی نێوان ئەمریکا و ئێران ببینێت و نایەوێت بەشێک بێت لە ڕوبەڕوبونەوەی نێوانیان.

- ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی بە ڕێککەوتنی کاتی چارەسەر ناکرێن، بەڵکو بە دەرکردنی یاسا چارەسەر ده‌کرێن، شیعەکان لە عێراق هاوشێوه‌ی كورد هه‌مان زوڵم و زۆرداریان به‌خۆوه‌بینی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشو
- پێکهێنانی حکومەت پەیوەستە بە تەوافوقەوە، دەکرێت مانگێک دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان پێکبهێنرێت، کورد دەبێت پەلە بکات لە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و سوننە بۆ سەرۆکی پەرلەمان
زانیاری په‌یوه‌ندیدار؛


ژمارەی خوێندراو : 43 جار

هەواڵی زیاتر