لە چەمچەماڵ لەكاتی دابەشكردنـی هاوكارییەكاندا گرژی دروست دەبێت و كارەساتی دڵتەزین روودەدات

5 کاتژمێر پێش ئێستا

بزانە ڕووداوەكە چۆن بووە؟
دوای ئەوەی دو رێكخراو كە لە هەولێرەوە سەردانی قەزای چەمچەماڵیان دەكەن بۆ گەیاندنی هاوكاری بە خەڵكەكەی، هاوكاریەكانیان لە كۆگایەكی نزیك مزگەوتی سالار فەقێ دانابو، بەیانی ئەمڕۆش لەكاتی دابەشكردنی هاوكاریەكان، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هاوڵاتیان دروستبو كە لەسەرەدا وەستابون بۆ وەرگرتنی هاوكاریەكان.
لەكاتی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزیەكان، هێزەكانی ئاسایش كە ئەركی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیانیان لەچەند رۆژی رابردودا پێسپێردراوە، دەستوەردانیان كرد، بەڵام لەناو هاوڵاتیانی ئامادەبوی بەردەم كۆگاكەوە تەقەكراوە و بەوهۆیەوە دو كارمەندی ئاسایش برینداربون، یەكێكیان بەناوی (ئ، س، ح) برینەكەی سەختە و لەئێستادا بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گواستراوەتەوە.
له‌ئێستادا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردوه‌ و گه‌ڕان و به‌دواداچونیش بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو هاوڵاتیانه‌وه‌ ته‌قه‌یان كردوه‌ ده‌ستیپێكردوه‌، تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر