شەپۆلێکی ئاگرکەوتنەوەی بەهێز تورکیای گرتەوە بەوهۆیەوە، بەشێک لە ناوچە نیشتەجێبوونەکان و بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە حکمومییەکان چۆڵکراون.
دیارترین ئەو ناوچانەی زۆرترین مەترسیشیان لەسەرە بەهۆی ئاگرەکەوە، ناوچەی سەیدیکەمەرەی سەر بە پارێزگای موڵایە کە بەهۆی خێرا، تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە، زۆربەی هاوڵاتیان ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونەکانیان چۆڵکردووە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش دەڵێت، مەترسی ئاگرەکە بەردەوامە و تیمەکانیان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕێگیرکردن لەهەر ڕوداێکی نەخوازراو.
ژمارەی خوێندراو : 6 جار