پارتی: فشار هەیە بۆئەوەی بە یەك كاندیدی هاوبەشەوە بچینە بەغدا

27/07/2022

ئەشواق جاف پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت "كۆبوونەوەی پارتی و یەكێكی بەردەوامە لەپێناو گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق" .
بەوتەی ئەشواق جاف "پارتی سورە لەسەر ئەوەی پارتی و یەكێتی بە یەك كاندیدی هاوبەشەوە بچنە بەغدا" .
دەشڵێت "فشار هەیە بۆ ئەوەی هەردوولا لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ڕێكبكەوین" .
لە نوێترین پێشنیازیشیدا بۆ یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، پارتی داوایكردووە كە پرسی سەرۆك كۆماری عێراق لە پەرلەمانی كوردستان یەكلابكرێتەوە .
بەڵام لەبەرئەوەی پەرلەمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەیە، یەكێتی ئەو پێشنیازەی ڕەتكردوەتەوە .

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر