ڕۆژ لە دوای ڕۆژ كۆچكردنی هاوڵاتییان بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لە زیادبووندایە

16/08/2022

ڕێكخراوێكی بواری كۆچبەران دەڵێت، سەرەڕای مەترسیی ڕێگاكانی كۆچ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ كۆچكردنی هاوڵاتییان بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لە زیادبووندایە.
روون میدیا
- دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، سەرەڕای بوونی مەترسییەکی زۆری ڕێگاکانی کۆچی نایاسایی و بیستنی نوقمبوونی دەیەها یەخت، بەڵام هاوڵاتیان هەر سوورن لەسەر کۆچکردن و پەنابردنەبەر وڵاتێکی دیکە بۆ گوزەرانێکی باشتر.
- بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 18 هەزار كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست پەڕیونەتەوە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا،
- دەزگاكە ڕوونیشیدەكاتەوە، کۆچکردنی هاوڵاتییانی عێراقی لە کۆتایی مانگی تەمموز و سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە بە ڕێژەیەکی چاوەڕوان نەکراو زیادیکردووە و بەردەوام لە زیادبووندایە.
- ڕێكخراوەكە هۆكاری كۆچی نایاسایی بۆ خراپی باری گوزەران، بێكاری، نەبوونی سەقامگیری، ئاستەنگەكانی كۆچی ئاسایی و فریودانی گەنجان دەگەڕێنێتەوە

ژمارەی خوێندراو : 65 جار

هەواڵی زیاتر