كەوتنی دەمامكەكان

لە لایەن سەرتیپ جەوهەر20/07/2024

كەوتنی دەمامكەكان
🔻 ئەم هەڵبژاردنە و چالاكوانە ساختەكانی یەكێتیی و پارتی ئاشكراكرد
🔻 بەشێك لەوانەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تەشهیریان بەخەڵك دەكرد، دەركەوت دروستكراوی پارتی و یەكێتین
🔻 ئەو چالاكوانە ساختە و تیكتۆكچیانە زیانی گەورە بە ئۆپۆزسیۆنی موحتەرەم دەگەیەنن
🔻 كاندیدكردنی تیكتۆكچی، زیانێكی زۆر گەورە بەپەرلەمان دەگەینێت
🔷 تا مەلیكی سعودیە (سەلمان بن عەبدولعەزیز) لە 2015 نەمرد، نەمانزانی زۆربەی كەناڵە ئیباحیی یان نیوە رووتەكانی وەك (مەزیكا، میلۆدی، رۆتانا، ئەغانینا..تد) بەرنامەكانیان راگرت و دەستیان بەشین و گریان كردو هەموو بەرنامەكانیان كردە خوێندنەوەی قورئان، لەوەوە ئاشكرابوو هەموو ئەو كەناڵە تەلفزیۆنیانە موخابەراتی سعودیە دروستیكردوون.
🔶 لەم هەڵبژاردنەی كوردستانیش دەركەوت كە بەشێك لەو بەناو چالاكوان و ناڕازییانەی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی كەرۆژانە لایفیان لەدژی بەرپرسانی هەرێم دەكردەو هەرچی تەشهیرو قسەی ناشرین هەیە بەخەڵكیان دەكرد، دروستكراوی پارتی و یەكێتین، بۆیە وا قل قڵ ئاشكرا دەبن كاندیدی یەكێتین یان پارتیی.
🔷 لەخولی رابردووی پەرلەمان بەشێك لەحزبەكان دۆرەنگێو و بەندبێژو خەڵكی نەخوێندەواریان بردە پەرلەمان و زیانێكی زۆر گەورەی بەشەخسیەتی مەعنەوی پەرلەمانتاری كوردستان و رۆڵی پەرلەمان گەیاند، ئەمجارە نەك درۆەنگێو و بەندبێژ، بەڵكو تیكتۆكچی و ئەوانەی لەلایفی تۆڕی كۆمەڵایەتیی سوكایەتیان بەخەڵك دەكرد بەربژێرن، تۆ بڵێی ئەم خولە چەندە پەرلەمان بێ بەها بكات؟
🔶 زەرەرەكە تەنها لێرەوە ناوەستێت، بەڵكو ئەو چالاكوانە ساختە و تیكتۆكچیانە زیانی گەورە بەو خەڵكانەش دەگەیەنن كە ئۆپۆزسیۆنی موحتەرەم و راستەقینەن، متمانەی خەڵك بەئۆپۆزسیۆنی موحتەرەم و خەڵكی ناڕازیی زۆر لاواز دەكەن كەبەداخەوە پارتی و یەكێتیی بەپلەی یەكەم لێی بەرپرسیارن، چونكە ئەوان ئەو خەڵكە ناموحتەرەم و خراپانەیان لەكوردستان و لەئەوروپاو ئەمریكا بەناوی ئۆپۆزسیۆن دروستكردوو ئێستاش قل قل دەیانهێننەوە بەربژێریان دەكەن گوایە لایك و فۆڵۆوی فەیسبوك و تیكتۆكیان زۆرە.

وتاری زیاتر