لەپەراوێزی ووتەکانی سودانیدا
ڕۆژی شەممە ٤/١٢/٢٠٢٥ سودانی لەساڵیادی محمد باقر ئەل حەکیم دا ووتەیەکی پێش کەش کرد ئەوەی بەلای منەوە گرنگ بوو چەند خاڵێک بوو:
یەکەم: باسی لەوە کرد لەسەرەتای بارودۆخی سوریا ئەوان بێ لایەن بوون بەڵام لەراستیدا سودانی بۆ خۆی لە سەرەتای بارودۆخەکەوە لەپەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەسەد وهەروەها پەیوەندی کردوە بە ئەردۆغانەوە وپێی ڕاگەیاند کە عێراق تەنها تەماشاکار نابێت لەوەی کەلەسوریادا دەگوزەرێت.
بەڵام لەووتارە تازەکەی دوێنێیدا دەڵێت ئێمە هەر لەسەرەتاوە لاینگیری هیچ لایەک نەبووین ، لەڕاستیدا سودانی نەک بێ لایەن نەبوو بەڵکو پشتگیری بەشاری دیکتاتۆر بووە( وێنەی بەیاننامەکانی لەکۆمێنت دادەنێم) بەڵام کەئێستا بارودۆخێک هاتۆتە بوون پێچەوانەی خواستی ئەوە دەیەوێت دیماگۆجیانە مامەڵە بکات. هەڵوێستە لاینگیرانەکەی سودانی بوو نۆ ئەسەد ودژایەتی ئەحمەد ئەل شەرع وایکرد ئەحمەد شەرع پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە وداوای کرد سودانی دەست لەکاروباری سوریا وەرنەدات.
بۆیە سودانی لەووتەکانیدا ڕاستگۆ نەبوو لەوبارەیەوە.
دووەم: ئاماژەی کرد کە هەندێک هەن هەوڵی ئەوەیاندا گۆرانکاری سوریا ببەستنەوە بەباسکردنی گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی لەعێراقدا، ئەوە کارێکە هیچ بوارێک نیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەری. چونکە ئێمەخاوەنی سیستمێکی سیاسی فرەیی دیموکراتین هەموولایەک لەخۆ دەگرێت.
ئەم ووشانەی سودانی دەرخەر و سەلمێنەری ئەوەن کە لەناوخۆی عێراقدا بەسوود وەرگرتن لەوەی سوریا هەوڵ هەبووە بۆ گۆڕانکاری سیاسی بەڵام ڕێگەپێدراو نیەو بەکورتی ئەڵێت سیستمەکەمان دیموکراتیە.
هەرچەندە سودانی باش دەزانێت ئەوەی سوریا هێشتا مانگێکی بەسەردا تێپەڕنەبووە وهێشتا سەرەتای پرۆسەکەیە ، بۆیە باس کردنی وەها هەوڵێک هەڵەیەکی سیاسی گەورەیە بۆ سەرۆک وەزیران پشتڕاستی وەها هەوڵێک بکاتەوە.
چۆن سەرۆکی حکومەت دەڵێت حکومەتەکەم لەبەردەم هەوڵی ڕووخاندایە! ڕاستە حکومەت وسیستمە سیاسیەکە هەموو پێکهاتەکانی تێدایە بەڵام مونسەجیم نین پێکەوە وتائێستاشی لەگەڵدا بێت قەیرانی قوڵی هەیە لەگەڵ هەرێم، سوونەکان خۆیان بەمیوان دەزانن وشیعەش تەنانەت ڕێزلەمیواندارییەکەیشیان ناگرن. ئەمەدەرخەری راستیەکی حاشا هەڵنەگرە سوونەکان بەگشتی دڵخۆشن بەوەی سوریا وجۆرێک لەبوژانەوە ڕووی تێکردوون وهەست وحەز بە هاتنی قۆناغێکی نوێ دەکەن.
سێ یەم: سودانی باسی لایەنی دەرەکی کرد و دڵنیایی دا کەس کەس مافی ئەوەی نیە گۆرانکاری وچاکسازیی ئابووری وئەمنی بسەپێنێت بەسەرماندا هەرچەندە ئێمە دان دەنێنین بەپێویستی گۆرانکاری وچاکسازی لەزۆر بواردا. ئەوەی ئاشکرایە تائێستاش عێراق ئابووریەکەی بەستراوەتەوە بەو دۆلارەی کە لەئەمریکاوە بۆی دێت وئەمریکاش بۆ ئەوەی دۆلار نەڕوات بۆ ئێران فشاری زۆری خستۆتە سەر عێراق بۆ چاکسازی بانکی ونەختینەیی، هەروەها لەڕووی ئەمنیشەوە متواتر بوەتەوە کە ئەمریکا پەیامی ڕوونی سەبارەت بە گروپەشیعیە چەکدارەکان گەیاندۆتە سودانی وئەوانی تریش کە دەبێت چەک لەدەستی دەوڵەتدابێت.
بۆیە سودانی وویستی بەهەموو لایەک ڕابگەیەنێت ئەگەر هاتوو گۆرانکاری کراو ئەو گروپانە هەنگاویان نا ئەوە فشاری ئەمریکا نیە خۆمان پێویستمان بەو جۆرە لەچاکسازییە هەبووەو چەک کەوتۆتەوە دەست دەوڵەت. لەبواری دۆلار وبوارە ئابووریەکەش لەگەڵ هاتنی ترەمپ دوور نیە سنوردارکردنێک بسەپێنرێت بەسەر بانکی ناوەندی عێراق بۆ ڕێگریکردنی زیاتری ڕۆیشتنی دۆلار بۆ ئێران چونکە ترەمپ لەگەڵ هاتنیدا پێدەچێت سزای نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنێت وڕێگری کردن لەڕۆیشتنی دۆلاری ئەمریکا لەعێراقەوە بۆ ئێران بەشێک بێت لەوسزایانە.