بۆ ئەوانەی لەخزمەت سودانیدان

لە لایەن د. ئیبراهیم عەزیز05/07/2025

بۆ ئەوانەی لەخزمەت سودانیدان وبەتەنیشت تەیف سامیەوە دەستیان لەبەغداد بەرنابێت، ئێوە کە بەردەوام لەگەڵ دەستەڵاتدارانی بەغداد یەکتردەبینن وسیاسەت دەکەن وئیدارەی “دەوڵەت” دەدەن ، کەی وەک نوێنەری کورد هەست وهەڵوێستان دروست وڕوون وڕاشکاو دەبێت ؟ کوا هەنگاوتان؟
ئێوە نەبایکۆت دەکەن ونەقسەیەک بۆ بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن لەم قەیرانە قوڵەدا، کەتیایدا مووچو خۆر بوەتە قوربانی سیاسەتی ناڕەوای نێوان حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم و دەستەڵاتە دابەش بووەکەی بەغداد ، ئیتر شەرمە بەکوردی وخۆ بەنوێنەری نەتەوەیەک بزانن.
حکومەتی ماوە بەسەرچووش سەرەڕای نەهامەتیەکانی سەر مووچە خۆری هەرێم هیچ هەنگاوێکی بەرپرسانەی نیە بۆ سوک کردنی باری گرانی سەرشانی هاووڵاتیان وبێ باکە بەرامبەر ئەو نەهامەتیانەی ڕووی لەهەمووان کردوە. حکومەتداری وخۆ بەدەوڵەتمەدار زانین زۆر دوورەلێتانەوە، هەموو شتێک خستە ئەستۆی بەغداد دوورە لەراستیەوە گەندەڵی وقەیرانەکەتان هەموو سنورێکی تێپەڕاندووە.

وتاری زیاتر