"دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ سیسی"
ڕوون میدیا
دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و قەتەر و، سەردانی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی بە کودەتا هاتوی میسر بۆ قەتەر، میری قەتەر کۆتاییهاتنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئیخوان موسلیمینی ڕاگەیاند .
شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (لوبوان)ی فەرەنسی ڕایگەیاند "وڵاتەکەم هیچ پەیوەندییەکی بە ئیخوان موسلیمینەوە نیە"
میری قەتەر ئاماژەیبەوەشکردووە "لە قەتەر هیچ ئەندامێک یان چالاکوانێک یان ڕێکخراوێکی سەربە ئیخوان بوونی نیە"
عەبدولفەتاح سیسی لەم سەردانەیدا بۆ قەتەر، سەرەڕای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، داوای لە کۆمپانیا قەتەرییەکان کردووە کە بچنە میسر و وەبەرهێنان بکەن .
لە کاتی کودەتا خوێناوییەکەی میسر و لەسەرکارلادانی محەمەد مورسی، پەیوەندییەکانی میسر و قەتەر بچڕا، دوای جەندین ساڵ لەو رووداوە، دەستیپێکردەوە .
ژمارەی خوێندراو : 134 جار