نەشتەرگەریەکی دەگمەن

07/10/2022

دوای شەش ساڵ لە قوتدانی سەرە لاستیکی گولەی دەمانچەی مناڵان، ئەمرۆ بە نەشتەرگەری لاستیەکە لە لۆتی دەرهێنرا
ڕوون میدیا
مامۆستا عومەر برادۆستی باوکی مناڵەکە بەو شێوەیە چیرۆکەکەی ئەگێرێتەوە:
ئەمڕۆ پێنج شەم ٦ ی ١٠ ی ٢٠٢٢، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لەشاری هەولێر نەشتەرگەریەکی دەگمەن بۆ کوڕەکەم ئەنجام درا .
شەش ساڵ پێش ئێستا کوڕەکەم لەکاتی یاری کردن بە دەمانچەی منداڵان لاستیکی سەرە گولەی دەمانچەکە قوت دەدات .
هەرچەند سەردانی دکتۆری پسپۆڕمان کرد هیچیان بۆ نادۆزرێتەوە، دوای شەش ساڵ سەردانی دکتۆر (عەمار جاف)م کرد، پێیڕاگەیاندم کە شتێکی نامۆ هەیە پێویستە تیشکی ڕەنین بگرن .
دوای گرتنی تیشک بۆی ڕوون بویەوە کە لاستیکەکە لەبەشی دواوەی لوت گیربوە پێویسته نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت، بۆیە ئەمڕۆ بەسەرکەوتوی سەرەلاستیکەکە دەرهێنرا و زۆر سوپاس بۆ دکتۆر و ستافەبەڕێزەکەیان .
داواکارم لەدایکان وباوکان زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن
داوا لە دکتۆرە بەڕێزەکان دەکەم ڕێگای زیاتر بگرنە بەر بۆ پێدانی دڵنیایی بۆنەخۆشەکان

ژمارەی خوێندراو : 121 جار

هەواڵی زیاتر