عەلی رەزا ئەكبەری ماوەی 3 ساڵە دەستگیركراوە و یەكێك لە تۆمەتەكانی كە هاوكاری دەزگای هەواڵگری ئێم ئای شەشی بەریتانیای كردوە ، پێدانی زانیاری بووە لە سەر موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران كە دوو ساڵ لەمەوپێش لە لایەن مۆسادی ئیسرائیلییەوە لە تاران تیرۆر كرا.
ئەگەر چی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا داوا ئازاد كردنی عەلی رەزا ئەكبەری دەكرد بەڵام
دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە ، سزای لەسێدارەدان بە سەر عەلی رەزا ئەكبەری جێبەجێ كرا.
#rwn_media
ژمارەی خوێندراو : 119 جار