فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان دەکەن

18/07/2019

شاخ پرێس:

 

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی سنوری قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکەن و، لە بۆردومانەکانی نزیک گوندی سپیندار سێ ھاونیشتمانی برینداربوون. 

ھەواڵدەری شاخ پرێس لە ئامێدی ڕایگەیاند "بۆردومانەکە ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردۆتە ئامانج و ژمارەیەک گەریلای پەکەکەش کوژران و برینداربوون" .

ھاوکات بۆردومانەکە زیانی گیانیشی بە گوندنیشان گەیاندووە و تا ئێستا سێ ھاونیشتمانی ئەو سنورە بە برینداریی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دھۆک کراون .

ژمارەی خوێندراو : 332 جار

هەواڵی زیاتر