دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم وێنەی تۆمەتباری کوشتنی دیبلۆماتکارە تورکیەکەی ھەولێری بڵاوکردەوە

18/07/2019

شاخ پرێس: 

لە ئاگادارییەکدا دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان وێنەی کەسێکیان بڵاوکردۆتەوە و داوادەکەن ھەرکەس زانیاری لەسەری ھەیە ئاگاداریان بکاتەوە .

لەو ئاگاداریەدا کە وێنەیەکی بۆ شاخ پرێس نێردراوە ھاتووە "ئاگاداری ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە لێکۆڵینەوەکان دەربارەی رووداوە تیرۆریستییەکەی دوێنێ ١٧ی تەمووز، کە بووە ھۆی گیان لە دەستدانی سێ کەس بەردەوامە"  .

ھاوکات وێنەی کەسێکیشیان ناردووە کە خەڵکی باکوری کوردستانە و ناوی (مەزلوم داغ) و داوادەکات ھەرکەس زانیاری لەسەری ھەیە ئاگاداریان بکاتەوە .


دەقی ئاگادارییەکە: 

ئاگاداریەک لە دەزگا ئەمنیەکان لەبارەی ڕووداوی کوشتنی جێگری کۆنسڵی تورکیا

ئاگادارییەک لە دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە

ئاگاداری ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە لێکۆڵینەوەکان دەربارەی رووداوە تیرۆریستییەکەی دوێنێ ١٧ی تەمووز، کە بووە ھۆی گیان لە دەستدانی سێ کەس بەردەوامە.

ئەو کەسەی کە وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە (ناوی مەزلوم داغ)ـە، لەدایکبووی ساڵی (١٩٩٢)ـە و خەڵکی شاری دیاربەکرە لە تورکیا، ناوبراو لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە داواکراوە. 

‌داوا لە ھاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین ھەر زانیارییەکیان ھەبێت لەبارەی ئەم تاوانبارە،‌ بەزووترین کات ئاگاداری دەزگا ئەمنییەکان بکەنەوە.

 

 

 

ژمارەی خوێندراو : 298 جار

هەواڵی زیاتر