شاخ پرێس:
رۆژنامهیهكی ئهمریكی ناسنامهی راستهقینهی كوژراوه توركهكهی ههولێر ئاشكرادهكات و رایگهیاندووه، سیخورێكی توركی سهربه میتی توركیا بووه.
بە گوێرەی سایتی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی كوژراوهكهی ههولێر، ناوی (عوسمان کۆسە)یەو کەسە کوژراوەکە دیپلۆماتکارنییە و ناویشی لە لیستی کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نییە.
بهگوێرهی راپۆرتی رۆژنامه ئهمریكیههك ئەندامێکی باڵای دەستگای هەواڵگری میتەو پێشتر بەرپرسی دێسکی ئێران بووە لە دەستگای مخابەراتی (میت) بهگوێرهی رۆژنامه ئهمریكییهكه كۆسه نێردراوە بە کاری تایبەت بۆ هەولێر بۆ ماوەی شەش مانگ و هاوکارەکانی لە رێستورانتەکە لەگەڵی بوونە پەیوەندیان بە کونسلگەری تورکیاوە نییە.
راشگهیهنراوه، دهزگا فهرمییه پهیوهندیدارهكانی توركیا پلەی شەهیدیان بە عوسمان کۆسە بەخشی، دەبێ پلەی فەڕمی بەرز بێت، هەر یەک لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری و سەرۆکی دەستگای میت بەشداری ناشتنیان کردووە.
بە گوێرەی کەنالی زانیاری سایتی ئەلمۆنیتەر کۆشتنی کۆسە پێناچێ بە هۆکاری سیاسی بێت، چونکە مەحاڵە لە جێگەیەکی ئەوها کەسانێکی نەناس بە دەمانچەی بێدەنگ لەو جێگەیە ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدرێت لە پێش چەندین کامیرای سکیوریتی.
هەروها دەڵێت، تورکیا هەر زوور کاری لەم جۆرە دەخاتە ئەستۆی PKK بەڵام ئەمجارە پەنجەی تاوانبارکردنی بۆ ڕانەکێشاوە.
هەر بە گوێرەی سایتەکە (میت) تۆڕێکی فراوانی هەواڵگری لە کوردستان دورستکردووە.
ژمارەی خوێندراو : 427 جار