شاخ پرێس:
هەدەپە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "ئێمە پەرلەمانتارانی هەدەپە بە هەموو توانایهکەوە پشتگیری لە دێرسیم داغ دەکەین و بەردەوامین بۆ دەستە بەر کردنی ئاشتی و ئارامی و ئازادی و داوا لە هەموو مرۆڤێک بە تایبەت ژنان دەکەین ڕێ لە بەدناوکردنی پەرلەمانتارەکەی هەدەپە بگرن".
پەرلەمانتارانی هەدەپە پاش ناساندنی مەزڵووم داغ برای دێرسیم داغ پەرلەمانتاری تورکیا سەربە پارتی کوردی دیموکراتیکی گەلان وەکوو هۆکاری سەرەکی هێرشکردنە سەر کارمەندانی کونسۆڵخانەی تورکیا لە هەولێر و گوشار خستنەسەر ئەو نوێنەرە ڕایانگەیاند: ''نابێت بە بیانوی ئەوەی یەکێک لە هێرشبەرانی رێستۆرانتەکەی هەولێر، برای پەرلەمانتارێکی هەدەپە بوە، پارتەکەیان و ئەو پەرلەمانتارەیان بکرێتە ئامانج''.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئێمە بە هەموو شێوەیێک ئەو هێرشە و کوشتنی ئەو سێ کەسە لە هەولێر ئیدانە دەکەین، هاوکات دژی هەموو توندوتیژییێک دەوەستینەوە و پێویستە لایەن پەیوەندیدارەکان، ئامانج و هۆکاری هێرشەکە رون بکەنەوە، پێش ئەوەی وەک بیانویەک بۆ بە ئامانجگرتنی هەدەپە و پەرلەمانتارەکانی بەکاربهێنرێت".
ژمارەی خوێندراو : 301 جار