وتەبێژی کارەبای عێراق: بەهۆی کەمبونەوەی رێژەی گازی ئێران پێدانی کارەبا کەمبوەتەوە

09/07/2023

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە عێراق کەمیکردووە دوای ئەوەی ئێران ڕێژەی دابینکردنی سووتەمەنی گازی بۆ عێراق کەمکردەوە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دابینکردنی گازی ئێران بۆ عێراق لە 45ملیۆنەوە دابەزیوە بۆ 20 ملیۆن مەتر سێجا و سیستەمی نیشتمانی پێویستی بە 55 بۆ 60 ملیۆن مەتر سێجا گاز هەیە لەم کاتە تایبەتەی ساڵدا."
وتیشی: "کەمبوونەوەی دابینکردنی گاز کاریکردوەتە سەر رێژەی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان و لە ئێستادا زیاتر لە پێنج هەزار مێگاوات کەمی کردوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق باسی لەوەشکرد، ئەو گازە نیشتیمانییەی لە کێڵگەکانی نەوت و گازی عێراقدا بەرهەم دەهێنرێت پێویستی پڕ ناکاتەوە، دەبێت بەردەوام بین لە هاوردەکردن لەگەڵ کێشەی بەردەوام لە دانەوەی پارەی قەرزەکانی گازی ئێران، بۆ ئەوەی وەزارەتی کارەبا بەرپرسیار نەبێت لەوەی کە پابەند نییە."
ئەوە لەکاتێکدایە عێراق بەم دواییانە ڕایگەیاند، قەبارەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 26 هەزار مێگاوات و هەموو پارە داراییەکانی ئێران لە ئەنجامی هاوردەکردنی گاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا دراوەتەوە.


عێراق پلانی هەیە تا ساڵی 2027 هاوردەکردنی گازی ئێران ڕابگرێت، ئەمەش دوای دەستپێکردنی گرێبەستی وەبەرهێنانی گاز لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ وەبەرهێنانی گازی بەرهەمهێنراوە لە کێڵگەکانی نەوت و گاز و چوونە ناو بەرهەمهێنانەوە، بەتایبەتی زنجیرەیەک گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی بە بەهای 27 ملیار دۆلار واژۆکردوە.

هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە بڕێکی زۆر لە بودجەی عێراق دەبات، هەرچەندە بەغدا دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە ئۆپێک، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە لە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی گاز.
لە مانگی نیساندا وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە خەرجکردنی ساڵانەی هاوردەکردنی گازی ئێرانی یان گاز لە هەرێمی کوردستانەوە نزیکەی 8 ترلیۆن دینارە، کە هاوتایە لەگەڵ 6 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

بەگوێرەی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، وەزارەت پێویستی بە بودجەیەکی کارپێکردن هەیە بۆ دابینکردنی پارەی ئەو گازەی کە دابین دەکرێت، جگە لە پارەی کڕینی وزە لە وەبەرهێنەران، بەپێی گرێبەستە حکومییەکان و ئەنجامدانی چاککردنەوەی بەردەوام لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و تۆڕەکانی کارەبا و هێڵەکانی گواستنەوە و دابەشکردن.

ژمارەی خوێندراو : 113 جار

هەواڵی زیاتر