بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە 10ی 6 كرایەوە و
لە 1 ی مانگی نۆ كاتژمێر یانزەی شەو دادەخرێت.
لەم ماوەیەدا یانەكەی پایتەختی بەڕیتانیا بیر لەوە
دەكاتەوە كە دەستبەرداری كریستیانۆ ببێت، چونكە ئەوە دەزانێت یاریزانەكە خۆی دەیەوێت
بڕوا، لەدەستپێكردنەوەی ڕاهێنانەكان بۆ وەرزی نۆی تاوەكو ئێستا چوار جار ڕۆناڵدۆ
ڕەتی كردۆتەوە بەشداری ڕاهێنانەكان بكات.
لەڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە كە یاریزانە
مەدریدیەكە بەهۆكارێكی نادیار لەمەدریدی پایتەختی ئیسپانیایە، جا ئەوە ڕوون نیە كە
ئایا دەچێتەوە ریاڵ مەدرید یان ئەتڵەتیكۆ مەدرید.
ڕۆژناە ئەڵمانیەكانیش دەڵێن نزیكترین یانە بۆی بایرن میونخی
ئەڵمانیە.
ژمارەی خوێندراو : 97 جار