١٠٠رۆژە هێزە ئەمنیەکان تەنها مووچەیەکیان وەرگرتوە،
هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی ١٠٠ رۆژدا تەنها یەک موچەیان وەرگرتوە کە دەبوو تائێستا سێ موچەیان پێبدرایە بەلام وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئامادەنیە مەرجەکانی وەزارەتی دارایی عێراق جێبەجێبکات کە گرنگترینیان وردبینی کردنی لیستی ناوی هێزە ئەمنیەکانە،
بەلام ئەولیستەی کە نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق ناوی دوبارە و مردوی تێدایە بەوهۆیەشەوە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق موجە نانێرێت،
لەئێستاشدا تیمێک لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە نێردراوەتە هەرێم تاوەکو وردبینی لەلیستەکەدا بکەن،پاشان بریاری ناردنی موچەکانیان بدەن
ژمارەی خوێندراو : 53 جار