بڕیارە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە لەشکرکێشی و سنور بەزاندنەکانی تورکیا بۆ ناو عێراق و هەرێم کۆببێتەوە.
محه‌مه‌د شه‌ممه‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی ڕایگه‌یاندوه، "له‌شكركێشی توركیا به‌بێ ئاگاداری و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق بوه،
هاتنە ناو خاکی عێراقیش داگیرکردنێکی کرداریە و توركیا نیه‌تی مانه‌وه و فراوانبونی زیاتری هه‌یه لەسەر خاکی هەرێم و عێراق.
لەدانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كرێت و لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری هه‌ڵوێستێكی ڕونی ده‌بێت له‌وباره‌یه‌وه .
هەروەها باس لەپرسی سزادانی فرۆکەخانەی سلێمانی دەکرێت کە ماوەی ساڵ و نیوێکە لەلایەن تورکیاوە سزادراوە.
ژمارەی خوێندراو : 60 جار