کۆمسیۆن داوا لە هاوڵاتیان دەکات کارتی دەنگدان وەربگرنەوە

پێش 4 هەفتە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لەدەنگدەران دەکات کارتی دەنگدان وەربگرنەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەیان ڕاگەیاندوە 250هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە.
کۆمسیۆن رۆژانە لەڕێی بنکەکانیانەوە پەیوەندییان پێوە دەکەن و داوایان لێدەکەن بچن بۆ وەرگرتنەوەى کارتەکانیان.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی  دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند  کە سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجومەنى وەزیران و تەواوى وەزارەتەکان هاوکارى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقن بۆ هەر هاوکارییەک پێویستبێت بۆ کارئاسانى لە بەڕێوەچونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
بریارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و کۆمسێۆنیش بەردەوامە لەئامادەکاریەکانی بەڵام دیار نیە ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامدەردێت یاخود نا.

ژمارەی خوێندراو : 16 جار

هەواڵی زیاتر