لە 16 ڕۆژدا زیاتر لە 3 ملیۆن زیارەتکار گەشتونەتە ناو خاکی عێراق

پێش 4 هەفتە

مەبەستی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن زیاتر لە 3 ملیۆن زیارەتكار هاتووەنەتە عێراق.
عەلائەدین قەیسی, وتەبێژی دەروازە سنورییەكانی عێراق, بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە:
ژمارەی زیارەتكاران لە 6ی ئابەوە بۆ 21ی ئاب، لە ڕێی 10 دەروازەی( سەفوان و شەلامجەو شیب و زرباتیەو مونزریەو قائیم و فرۆكەخانەی بەغداد و فرۆكەخانەی نەجەف و حاجی ئۆمەران و باشماغ)وە گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 133 هەزارو 432 زیارەتكار.
دەشڵێت: ئەو کەسانەی لەو ماوەیەدا لەڕێی ئەو دەروازانەوە عێراقیان جێهێشتووە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 601 هەزارو 1 كەس.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 16 جار

هەواڵی زیاتر