سكاڵا لەسەر هەریەك لە سەرۆك وەزیرانی عیراق و هەرێمی كوردستان تۆماركرا

پێش 3 هەفتە

بەهۆی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە لە دادگای فیدراڵی عیراق سكاڵا لەسەر هەریەك لە سەرۆك وەزیرانی عیراق و هەرێمی كوردستان تۆماركرا.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند
بێباكی حكومەتی هەرێم لە ژیان و گوزەرانی خەڵك هەموو سنورێكی تێپەڕاندوە كە نزیك دەبینەوە لە 60 رۆژ لە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و هێزە ئەمنیەكان.
وتیشی، ئەمڕۆ لە رێگەی چەند پارێزەرێكەوە لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق داوامان لەسەر هەریەك لە محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ، ئامانجیان لە سكاڵاكە ئەوەیە كە بتوانن لە دادگایی فیدڕاڵیەوە بڕیارێك بدرێت كە لەبەرژەوەندی هەموو مووچەخۆران بێت و هەردوو حكومەت پابەند بكرێن بەوەی مووچەخۆران نەكەنە قوربانی كێشە سیاسیەكانی هەولێر و بەغدا.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 19 جار

هەواڵی زیاتر