🔴ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:
🔻 دوای ڕاگەیاندنی پرۆژەکەیان بۆ گۆڕینی پاسی هێڵی گەڕەکەکان، کۆمپانیایەکی چینی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دابینکردنی پاسی کوالێتیی بەرز و گونجاو بۆ هاتوچۆکردن لە ناو شار و گەڕەکەکاندا.
🔻دەشڵێت، ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە عەبدولنور وانغ، بەڕێوەبەری فرۆشتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمپانیای ژونگ تونگ، بۆ دابینکردنی پاس.
🔻باس لەوەشدەکات، لە کۆبوونەوەکەدا ئارام بابان، ڕایگەیاند، لە شاری سلێمانی کۆمەڵێک هێڵی گواستنەوەی ناوخۆیی گەڕەکەکانمان هەیە کە ڕۆژانە هاونیشتمانیان دەگوازنەوە، هەندێک لەو پاسانە کۆنبوون و توانای کارکردنیان وەک پێویست نییە، لەڕووی ژینگەیشەوە لەگەڵ ستانداردی جیهانیدا نین هەربۆیە دەمانەوێت ئەو پاسانە بگۆڕدرێن بە پاسی مۆدێل بەرز و دۆستی ژینگە.
🔻بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، کۆمپانیا چینییەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بە دابینکردنی پاسی گونجاو بۆ پرۆژەکە و لەڕووی نرخیشەوە هاوکاریی تەواوی پرۆژەکە دەبن.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 62 جار