پێش شەری خاچ پەرستان
ئەگێڕنەوە بە چەند ڕۆژێک پێش دەست پێکردنی شەڕی (حەتین) سەڵاحەدینی ئەیووبی بەڕێوەبەری پۆلیسی دیمەشقی ئەو کات کە وەک وەزیری ناوخۆی ئێستا دەسەڵاتدار بوو بانگ دەکات و دەڵێ لە ڕێگەی پۆلیسەوە بانگەواز بکە بە ناو خەڵکیداو داوا بکە هیچ ماڵێک دەرگای حەوشەکانیان و هیچ بازرگان و دوکاندارێک دەرگای کۆگاو مەخزەن و دوکانەکانیان دانەخەن و شەو بە کراوەیی جێ ی بهێڵن و بچنەوە ماڵەوە
بەڕێوەبەری پۆلیس سەری سوڕ ئەمێنێ لەم داوایەو دەیەوێ ناڕەزایەتی و خراپەی ئەم بڕیارە ڕوون بکاتەوە
بەڵام سەلاحەدینی ئەیووبی پێی دەڵێ ئەوەی پێت ئەڵێم جێ بە جێ ی بکەو هیچ موناقەشەو ڕوونکردنەوەیەکم ناوێ
ئیتر ئەوە بوو چەندین تیمی پۆلیس بە ناو کۆڵان و بازاڕو گەڕەکانی دیمەشقدا بە دەنگی بەرز هاواریان ئەکرد کە ئەوکات نزیکەی ۱٥۰ هەزار کەس دانیشتووانی بوو کەوا شەووڕۆژ دەرگای ماڵ و دوکان و بازاڕەکان دامەخەن
پاشان سەلاحەدینی ئەیووبی بە بەڕێوەبەری پۆلیسی ووت : نابێ هیچ پۆلیسێک پاسەوانی و پارێزگاری هیچ دوکان و بازاڕو گەڕەک و کۆڵانێک بکرێتە ئەستۆو هەموو پۆلیسەکان بگەڕێنەوە بۆ بنکەو بارەگاکانی خۆیان.
بەڵێ یەکەم شەو تێ پەڕی و بۆ شەوی دووەم و سێ یەم و چوارەم یش هەمان هەنگاوی شەوی یەکەم گیرایە بەر دواترو لە ڕۆژی پێنجەمدا سەڵاحەدینی ئەیووبی بەڕێوەبەری پۆلیسی دیمەشقی بانگ کردوو ووتی : لەم ٤ ڕۆژوو شەوەدا چەند حاڵەتی دزیکردن ڕوویداوە" چەند كەس سكالای لەسەر دزی تۆماركردووە ؟
بەڕێوەبەری پۆلیس ووتی : قوربان هیچ حاڵەتێکی دزی تۆمار نەکراوەو کەسیش نەهاتووە هیچ گلەیی و سکاڵایەک تۆمار بکات
سەڵاحەدینی ئەیووبی بە سەرکردەی سوپاکەی کە لەو کاتەدا لەوێ ئامادە بوو پێ ی ووت : ئێستە ئیتر حاڵەتی شەڕ دژی کافران و خاچ پەرستان ڕابگەیەنە . بە اللە قەسەم یەک حاڵەتی دزی بکرایە ۱۰ ساڵ شەڕم دژی خاچپەرستان دوائەخست.
بەڵام ئێستا ئەزانم ناوخۆی ووڵات تۆکمەو بەهێزەو خەڵکی لە ئەمن و ئەمان و ئاسایش و ئارامی و تێریدان بۆیە بڕیاری هەڵگیرسانی شەڕم دژی کافران و خاچ پەرستان ڕاگەیاند !
ژمارەی خوێندراو : 3 جار