لەسەرەی وەرگرتنی نان لە یەکێک لە نانەواخانەکانی قەزای بەردەڕەش، تەقە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کراوە و سێ گولـلەی بەرکەوتووە.
مەنهەل مۆفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش ڕایگەیاند "تەقە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کراوە و سێ گولـلەی بەرکەوتووە" .
بەوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو بریندارە و بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە"
بەپێی زانیارییەكان، تەندروستی ناوبراو جێگیرە و تائێستاش تەقەكەرەكە دەستگیرنەكراوە .
ژمارەی خوێندراو : 10 جار